وێنەكێشی هۆڵەندی (پیتەر دی هۆچ) لە ساڵی ( 1629) لە شاری رۆتردام و ناوچەی (دلڤت) لە دایك بووە، ئەو تابلۆیەی بە ناودارترین تابلۆكانی وڵاتی هۆڵەندا دادەنرێت، كە لە ساڵی (1663) كێشاویەتی، باس لە دیمەنی نێو ماڵێك دەكات كە تیایدا دایكێك سێو بۆ منداڵەكەی پاك دەكات. لە تابلۆكەیدا جەختی كردۆتەوە سەر رووناكی كە لە پەنجەرەكەدا دەردەكەوێت، ئەوەش بە مانای هیوا و ئاواتی تازە دێ، هەروەها سێویش وەك خواردنێكی بە مانا تا گوزارشت لە بەردەوامی ژیان و تام و چێژ وەرگرتنیش دێت. پیتەر لە ساڵی (1680) كۆچی دوایی كردووە.