لە سەردەمی ئەمڕۆدا، هەموو تاكێك خەریكی كار و ئەركە، ئەو كاتەی كاتێكی پشووی دەبێ، ئیدی خۆی بە ئامێرەكان خەریك دەكات، بەتایبەت ئاڵوودەبوون بە مۆبایل و ئینتەرنێت. هەر بۆیە لە وڵاتی كۆریا سەیرترین پێشبڕكێی كراوەتەوە، ئەو پێشبڕكێیە ناوی (پشوودان - Space Out)ـە، لەلایەن وێنەكێشێكی كۆری بە ناوی (وبس یۆنگ) دامەزراوە، كە ساڵانە لە باخچەی (ئیشۆن هانگانگ) ئەنجام دەدرێت، لە پێشبڕكییەدا ئەو كەسانەی بەشدار دەبن، دەبێ بۆ ماوەیەكی زۆر بەبێ جوولە و قسەكردن بن، تەنیا ئەوەیە لە شوێنی خۆت دانیشی و سەیری دەوروبەریشت نەكەیت، ئەوەی زۆرترین ماوە توانی بمێنێتەوە، خەڵات وەردەگرێت، مەبەست لەو پێشبڕكێیە پشوودانە و هەروەها ئەگەر كەسێك بتوانێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە ئامێرەكان دوور بكەوێتەوە، ئەو كاتە دەزانێ هەستی پشوودان و دووركەوتنەوە لە كەرەستەكان چەندە بەسوودە.