هەنگاوەكانی بەر لە نووستن بۆ جوانی پێست

هەنگاوەكانی  بەر لە نووستن بۆ جوانی پێست
هەندێ لە خانمان گلەیی ئەوە دەكەن كە بۆچی ئەوەندە گرنگی بە پێستیان دەدەن، كەچی ئەنجامەكەیان بە دڵ نییە. رەنگە لەوە بە ئاگا نەبن كە چەند نەریتێكی رۆژانە هەن، زیانی بۆ جەستە و پێست هەیە، بەمەش جوانییان تێكدەچێ، بەتایبەت بەیانییان كە زۆربەی خانمان لە پێستی رووخساریان رازی نین، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگینەدانی رۆژانە و بەتایبەت شەوان بەر لە نووستن. پسپۆڕانی جوانكاریش چەند رێنمایی و هەنگاوێكی بەر لە نووستن بۆ ئافرەتان ئامادەكردووە تا پێستیان لە بەرەبەیان زیاتر گەشاوەتر و جوانتر بێ. پسپۆڕان دەڵێن: دەبێ رۆژانە دەم و چاوت بە ئاو بشۆیت و بەتایبەت بەر لە نووستن، هەروەها پێویستە تەواوی ماكیاژیش لابەریت، ئەگەر كرێمی رووخسارت هەبوو، دەتوانی بەكاریبهێنیت. هەنگاوێكی دیكەش دانانی ماسك و كرێمە، دەتوانی بەر لە نووستن ئەو كارە بكەیت تا بە درێژایی شەودا پێستی رووخسارت سوود لە ماسك و كرێمەكە وەربگرێت. خەوێكی باش گەورەترین دەستكەوتە بۆ جوانی و نەرمی پێستت، هەوڵدە شێوازی نووستنیش گونجاو بێت، بۆ نموونە : رووخسارت بەر سەرین و دۆشەك نەكەوێت و چاكترین هەنگاویش خەوتنی سەر پشت یان لەسەر لاتەنیشتیك و دەستیشت لە ژێر روومەتت بێت.
Top