پێش ئاهەنگەکەت کونیلە فراوانەکانی دەموچاوت داپۆشە

پێش ئاهەنگەکەت کونیلە فراوانەکانی دەموچاوت داپۆشە
بەشێکی زۆری خانمان بەدەست فراوانی کونیلەکانی ڕووخساریان و دەرکەوتنیەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی خاوەن پێستە چەورەکان، ئەو خانمانەی بەم زووانە جلوبەرگی بوکێنی دەپۆشن و دەترسن لەوەی کونیلە فراونەکانی دەموچاویان ماکیاژەکەیان تێکبدات و دەربکەوێت، بەگوێرەی ماڵپەڕی "hiamag" ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەن تا پێستی دەموچاویان لەو کێشەیە ڕزگار بکەن.

ڕێگای یەکەم
دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن نزیک لە گەرم بشۆ، دواتر قاوە بدە لە ڕووخسارت بۆ ماوەی 5 خولەک، بەتایبەتی ئەو ئاسنەی کونیلەکان تێیدا زۆر دیارە، پاشان بە ئاوی سارد ڕوخسارت بشۆ، ئینجا ئاوی گوڵ و سەهۆڵ بدە لە پێست.

ڕێگای دووەم
نیو مۆز لەگەڵ دوو کەوچک مۆز بهاڕە و تێکەڵی بکە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێست و بە ئاوی سارد بیشۆ، دواتر بە توێکڵی مۆزەکە دەموچاوت داپۆشە بۆ ماوەی 5 خولەک، دەبێتە هۆی داپۆشین ولابردنی کونیلەکان و پەڵە و زیپکە.

رێگای سێیەم
پێنج کەوچک هەنگوین و دوو کەوچک هاڕڕاوەی شۆڤان تێکەڵ بکە، لەگەڵ دوو کەوچک شیر، پاشان بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.


خه ندان
Top