ساڵانێك بوو لە كوردستان، گرنگی نەدەدرا بە سینما و فیلم بینین، بەم دواییە لە زۆربەی مۆڵە گەورەكانی كوردستان سینەما بە شێوازێكی مۆدێرن كراوەتەوە، جاران سینەما لە هۆڵێكی گەورە و چەند كورسییەكی رەق و تەق بوون، ئێستا شێوازی گۆڕارە كە لەلای خۆمان دیكۆریشی جوانتر كراون، بەڵام ئەوەی لە هەندێ وڵاتانی جیهاندا، هۆڵەكانی سینەمایان لە شێوازێكی دیكەی دوور لە شێوەی سینەما دروست كردووە، قەت بیرت كردۆتەوە كە بچیتە سینەما و لەسەر سیسەمێكی خەوتنەوە درێژ بیت و سەیری فیلم بكەی ! ئەوە تازەترین بیرۆكەیە كە لەم چەند وڵاتێكدا، سەیرترین هۆڵەكانی سینەمایان دروست كردووە، ئەو هۆڵانەش لەم وڵاتانەن : هۆڵی ئۆلیمپیا میوزیك لە وڵاتی فەڕەنسا، كە جێگەی دانیشتنی ناو هۆڵی سینەماكە لە شێوەی ئوتۆمبێلی بچووك دانراوە، هۆڵی نیشتیمانی بۆ فیلم لە وڵاتی هەنگاریایە، كە ئەویش لە شێوەی سیسەمی نووستنە، شوێنی دانیشتنی سینەما كارشلمولی لە وڵاتی مقدوونیا لە پاركێكی گشتییە، سەیرترینیشیان هۆڵی ئەنیبار سینەمایە، كە لە شێوەی مەلەوانگەی بچووكە و دەكەوێتە وڵاتی كۆسۆڤۆ.