بۆ زانیاریت
June 28, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ساڵی (1935) چیمەنتۆیان هێنایە هەولێر كە لە بەریتانیاوە دەهات، سەرەتای بەكارهێنانی چیمەنتۆش بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووەكانی دەروازەی گەورەی قەڵای هەولێر بەكارهێنرا.
- ساڵی (1935)، بۆ یەكەمین جار حسێن حوزنی موكریانی چاپخانەی موكریانی لە هەولێر دادەمەزرێنی كە شوێنەكەی لە ژێر دیواری قەڵات بوو.
ــ ساڵی (1936) یەكەم بیری ئیرتوازی هەولێر لە سەربازگەی هەولێر لەلایەن كۆمپانیایەكی یوگسلاڤی لێدرا، پاشان بیرێكی دیكەیان لە گوندی قازیخانە لێدا.
ــ ساڵی (1937) سەید (جمیل چایچی)، یەكەم كەس بوو ڕادیۆی هێنایە هەولێر، ئەوەی سەیربوو رادیۆكە پاتریەكەی لەخۆی گەورەتر بوو.
ــ ساڵی (1937) عەبدولڕەحمان چەلەبی یەكەم بەنزینخانەی لەهەولێر دامەزراند.
ــ لەساڵی (1944) ئۆتۆمبێلی پەست دەهێنرێتە هەولێر.
ــ ساڵی (1946) یادی نەورۆز بەئاشكرا بە مۆڵەتی حكومەت سازكرا، لە جێگەی ئێستای هوتێل زەیتونە ئاگر كرایەوە، چونكە ساڵانی سییەكان بە نهێنی ئەم یادە دەكرایەوە.
ــ ساڵی (1949) وێستگەی شەمەندەفەر هەولێر ـ بەغدا كرایەوە.
