تاوەری زیگزاگ !

تاوەری زیگزاگ !
نەخش و دیزاینی هەندێ لە تاوەر و باڵەخانە و رووپۆشی نەخش و نیگاریان ئەوەندە سەیر و سەرنجڕاكێشە، دەبنە مایەی سەرسوڕمانمان ئاخۆ ئەو دیزاینە چۆن و بە چی كراوە، تاوەری زیگزاگ، یەكێكە لەو تاوەرە سەیرانەی كە بۆتە جێگەی سەرنجی میوانان و ئەوانەی بە لایەوە تێپەر دەبن، بەڵام تاوەری (مەیز) دەكەوێتە شاری دوبەی ئیماراتی، كە رووپۆشی دەرەوەی لە شێوەی یاری (مازی) و نەخشی زیگزاگە، بەرزی دەگاتە (40) نهۆم و بەشی پێشەوەی لە چەندین رێرەوەوە دروست كراوە، تا ئێستا بە سەیرترین تاوەر دادەنرێت و ناویشی لە كتێبی ژمارەیی پێوانەكانی (گینس) تۆمار كراوە.
Top