فیستیڤاڵی گوڵ و فەرشی گوڵدار

فیستیڤاڵی گوڵ و  فەرشی گوڵدار
لە وڵاتی ئیتاڵیا، هەردوو مانگی (5) و (6)ی هەموو ساڵێك دەبێتە وەرزی گوڵ، لەوەتەی ساڵی (1625)ەوە ئەو نەریتە بەردەوامە تا ئێستا، كە بە چەندین رێگەی یادكردنەوە و بۆنەی تایبەت، گوڵ دەهێنن و دەیكەن بە نەخش و دیكۆر و كەرەستە و مەراسیمی بۆ دەكەن، ئەمساڵیش فیستیڤاڵێكی گەورە و ناوازەیان بە ناوی (ئینفۆراتا) بۆ گوڵ كردەوە، كە یادەكەی ئەوساڵ بە دروست كردنی فەرشێكی گەورەی لە گوڵ بەڕێوەچوو، نزیكەی (1000) جۆرە گوڵیان لە دروست كردنی ئەو فەرشە گەورەدا بەكارهێنابوو، درێژی فەرشەكە (120) مەتر و پانیشی (80) مەتر بوو، ژێرەوەی فەرشە گوڵدارەكە بە دار و خۆڵ بناغە دەكەن، سەرەوەشی بە وردە گوڵ و پەڕی گوڵەكان دادەپۆشرێت، سەرەتای ئەو فیستیڤاڵە لە شاری رۆما دەستی پێكرد، دواتر بەرەو شارەكانی (نۆتۆ و سپیلۆ و جینزانۆ و بۆلسینا) بەردەوام بوو، ئەمساڵیش فیستیڤاڵی گوڵ و فەرشی گوڵدار بەڕێوەچوو.
Top