خوانێك لەگەڵ زەرافە نۆش بكە

خوانێك لەگەڵ زەرافە  نۆش بكە
چەند گیاندارێك لە زۆربەی وڵاتانی مەترسی لە ناوچوونیان بۆ دەكرێ، كە دوا نەوە و جیلیان بێت و یەكجاری نەمێنن، لە وڵاتی (كینیا)ش ئەو دیاردە دەركەوتووە بۆ گیانداری زەڕافە، كە ژمارەیەكی كەمیان ماوە بە تایبەت زەڕافەی جۆری (رۆتشێلد)، هەر بۆیە لەو وڵاتە هەموو رێگای ئاسانكاری و یارمەتیدانیان بۆ ئەو گیاندارە دابین كردووە، تا بتوانن بەردەوام لە ژیان و لە ناونەچن، لە تازەترین بیرۆكە سەیرەكاندا كە بۆ زەڕافەی رۆتشێلد هاتۆتە كایەوە، لەلایەن چێشتخانەیەكی ئەو وڵاتەیە بە ناوی (زەرافە مانۆر - Giraffe manor)، كە چێشتخانەكە لە نێو دارستانێكی شاری نێرووبی كراوەتەوە، لەو كاتەی خەڵك و ئامادەبووان ژەمە نانێك نۆش دەكەن، زەڕافەكانیش لە پەنجەرەكانی چێشتخانەكە ملیان دەهێننە ژوورەوە و پاشماوەی خواردنی خەڵك یان ئەوانەی حەز دەكەن خواردنەكانیان لەگەڵ زەرافەكان بەش بكەن، بەشێكی خواردنەكەیان بە زەڕافە مل درێژەكان دەدەن، بەمەش دەتوانی ژەمە خوانێك لەگەڵ زەڕافە نۆش بكەیت.
Top