چۆنیەتی ئاگاداربوون لە جوانی و ناسكی دەست و پێیەكانت

چۆنیەتی ئاگاداربوون لە جوانی و ناسكی دەست و پێیەكانت
وەرزی هاوینە و پلەكانیش بەرزن و هەموو كچێك یان خانمێك حەز دەكات لە گەرماوە بە دوور بێت و گەرمای نەبێت، هەر بۆیە جلێكی تەنك و كراوە هەڵدەبژێرن و پێڵاوێكی هاوینەش لە پێی دەكەن، كە جلەكەت تەنك و كراوە بوو، رەنگە یارمەتیت بدات لە گەرماوە بە دوور بیت، بەڵام دەست و پێیەكانیش بەر تیشكی خۆر و گەرما دەكەوێت و بەمەش رەنگە ئازاری پێستی نەرمی دەستەكانت و جوانی پێیەكانت بدات، كاتێك لە بەیانییەوە دەستەكانت لە بەردەم خۆر دەبێ یان پێیەكانت لە نێو گۆرەوی و پێڵاوەوە دەبن، پێستی دەست و قاچت تووشی بۆنی ناخۆش بن و رەنگە تەندرووستیشیان تێكبدات، كە تووشی لەت بوون و شەق بوون دەبێت، وا چاكە كە دەگەیتەوە ماڵ، راستەوخۆ پێیەكانت بە ئاوێكی شلتێن بشۆیت، هەروەها كرێمیش لە دەستەكانت بدەیت، لە بیریش مەكە لە كاتی خۆیدا نینۆكەكانت بقرتێنە و مەهێڵە لكەكانی بچێتەوە ژێر پێست و بەمەش ئازار و خوێنبەربوون روودەدات و بەكتریاش بڵاو دەبێـتەوە، پسپۆران دەڵێن : كاتێك كرێمێكت بەكارهێنا، باشترە ماوەی كاتژمێرێك بێت بەر لە لێدانی بۆیە و رەنگی نینۆكەكان، تا پێستی دەست و قاچت كرێمەكە هەڵمژێت و پاشان بۆیەكان بەكاربهێنە.
Top