مۆدی پانتۆڵی كارگۆ بۆ وەرزی هاوین

مۆدی پانتۆڵی كارگۆ  بۆ وەرزی هاوین
زۆربەی كچان و ئافرەتان دەڵێن : لەبەر كردنی پانتۆڵ خۆشترە لە جلەكانی دیكەی وەك : تەنوورە و سترێچ، ئینجا هەر جۆرە پانتۆڵێك بە تایبەت ئەگەر بە پێی وەرز و كاتەكەی خۆی بێت، ئێستاش وەرزی گەرمای هاوینە و تیشكی خۆر بە تێنە و پلەكانی گەرمیش بەرزن، بۆیە لە پێی كردنی پانتۆڵی جینز، خانمان بێزار دەكات و رەنگە تووشی هەستەوەری (حساسیە)شتان بكاتەوە، هەر بۆیە پانتۆڵە نەرمەكان دەبێتە لووتكەی مۆدی جل و بەرگی هاوینە، یەكێك لە مۆدە تازەكانی پانتۆڵی (كارگۆ- Cargo) كە لە نەخشدا نەرم و نیانە، لە شێوەدا كراوە و فراوانە، ئەم مۆدە بۆ سەردەمی نەوەدەكان دەگەڕێتەوە، ئەگەرچی شێوازی تەسكیشی هەن، بەڵام زیاتر شێوە كراوەكەی لای كچان و ئافرەتان باوە، دەتوانی لەگەڵ سەندڵێكی ناسك و فلات لەبەری بكەیت، جوانی ئەو پانتۆڵە لەوەدایە كە لەلای كەمەرەوە كراوەیە و لە خوارەوەش تەسك دەبێـتەوە، بەمەش جەستەت ناسك و سەرنجڕاكێش دەردەكەوێنێت.
Top