قژت لە هەڵوەرین بپارێزە لەوەرزی هاویندا
June 24, 2016
رەنگا و ڕەنگ
هەوای هاوینان هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی لەش و پێست و قژت، دواجار هەڵوەراندنی قژەکەت و بێهێزبوونی، هەر بۆیە زیاتر لە کاتەکانی تر پێویستی بە خزمەتە، پێگەی "hayatouki" بۆ هاوکاریکردنی خانمان ئەم ڕێنماییانە بڵاودەکاتەوە.
1-خواردنەوەی ئاوی زۆر، بەتایبەت لە ڕەمەزاندا، بۆ ئەوەی لەشت تووشی وشکبوونەوە نەبێت، چونکە بەهۆی گەرماوە بڕێکی زۆر ئاو لە لەشت دەڕوات، پێویستە قەرەبووی بکەیتەوە.
2-پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ماددەی کانزایی بەسوود، بۆ ئەوەی پێکهاتەی خۆراکی پێویست بدات بە قژەکەت و هەڵیمژێت.
3-خواردنی ڤیتامینەکان یان ئەو خۆراکانەی دەوڵەندن بە ڤیتامین بەتایبەتی ڤیتامین بی و سی، زۆر بەسوودە بۆ بەهێزکردنی قژەکەت و پاراستنی، دەتوانیت ڤیتامین بخەیتە ئەو شامپۆیەی بەکاریدەهێنیت پاش توانەوەی.
4-لە ڕەمەزاندا دوورکەوەرەوە لە خواردنەوەی شیرین، وەک خواردنەوە گازیەکان و شەربەتە ئامادەکراوەکان ناسروشتیەکان.
5-بەردەوام ماسکی سروشتی و حەمام زەیت بۆ قژەکەت بکە، لایەنی کەم دووجار لە هەفتەیەکدا.
6-بەکارهێنانی سرکە و ئاو بۆ قژەکەت زۆر بەسوودە، چونکە رێگری لە موخۆرکە و کڕێش دەکات و بریقە بە قژەکەت دەدات، پێش خۆشتن بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەکاریبهێنە.
خه ندان
