بۆ گەیشتن بە برۆیەکی جوان ئەم ڕێگایە سرووشتییانە جێبەجێ بکەن
June 22, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ئەو مادانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکەین گەشەی برۆ خێراتر دەکەن و ئەگەر بە ھەر ھۆیەک برۆتان وەریوە، دووبارە پڕ و بەھێزی دەکاتەوە.
- ڕۆنی زەیتون و ڤازلین لەو شتانەیە کە برۆ زۆر بەھێز دەکەن و لە ڕۆژدا سێ تا چوار جار برۆتان بە وازلین و ڕۆنی زەیتون مەساج بکەن.
- زەردێنەی ھێلکە لە برۆتان بدەن و پاش 20 خولەک بیشۆنەوە.
- شیلەی پەلکی ئەلۆیڤێلرا یەکێکە لە ڕێگەکانی بەھێزکردن و بریسکەدارکردنی برۆ.
- ڕۆنی گوێزھیندی لە برۆتان بدەن و مەساجی بکەن، ئەو کارە بۆ بەھێزکردن و پڕبوونەوەی برۆ زۆر بەسوودە.
- دەتوانن باوی بسووتێنن تا چەورییەکەی بێتە دەر و ڕۆنەکەی لە برۆتان بدەن. لێی گەڕێن 15 خولەک بە برۆوە بمێنێتەوە، ڕۆن باوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D،E و کالیسیۆم و مەنیزیۆم.
- ھەموو شەوێک برۆتان بە ڕۆنی گەرچەک مەساج بدەن.
باسنیوز
