بۆ زانیاریت - پەڕەشووت

بۆ زانیاریت -  پەڕەشووت
پەڕەشووت وەك داهێنانێكی پێویست و گرنگ بۆ ژیانی مرۆڤ، بەتایبەت ئەوانەی كار و ئەركیان بە ئاسمانەوەیە، وەك فڕین و شاخەوانانی چیا و كێوی بەرز، یان وەك كەرەستەیەك بۆ خۆهەڵدان بەكاردێت، بیرۆكەی دروستكردنیشی لەلایەن بەرگدروویەكی فەڕەنسی بە ناوی (فرانز ڕایكێلت)، كە لە ساڵی (1879) لە دایك بووە، هەروەها ئەو زانایەی بەهۆی داهێنان و تاقیكردنەوەكەی خۆیەوە خۆی كردە قوربانی، ناسراویشە بە (بەرگدرووی فڕیو)، بە پێشەوا و داهێنەری پەڕەشووت دادەنرێت. ئەو بەرگدروویەكی فەڕەنسی بوو، لە ساڵی 1912 لەسەر بورجی ئیڤڵ خۆی فڕێدایە خوارەوە بەڵام گیانی لەدەست دا. ئەو بە مەبەستی تاقیكردنەوەی پەڕەشووتەكەی خۆی هەڵدایە خوارەوە و لەبەر چاو سەدان كەس ئامادە بوو، كە پەرەشووتەكەی وا ئامادەكردبوو و وەكو جل لەبەر دەكرا، بەڵام بەخت یاوەری نەبوو، دواتر پەرە بەو بیرۆكەیە درا و ئێستاش پەڕەشووت ئەركێكی گرنگی لە رزگاركردنی ژیانی مرۆڤ هەیە.
Top