كێك بە كرێم (كرامیل) !
June 22, 2016
رەنگا و ڕەنگ
كەرستەكان:
1 كوپ رۆن.
1 كوپ شیری گیراوە.
1 كوپ شەكر.
2 كەوچك ماستی ترش.
2 كیس دەرمانی كێك.
2 كیس تامی كێك.
3 كوپ ئاردی سفر.
4 هێلكە.
- سەرەتا زەردێنەی هێلكە و شیر و شەكر و رۆنەكە جوان لە خەڵاتە دەدەین، دواتر ماست و ئارد و پاودەرو فانیلاكەش تێكەڵ دەكەین، پاشان هەویرەكە دەكەین بەناو قاپی كێك و لە 200 پلەی گەرمی ئۆڤن دەبرژێنین و بۆ ماوەی 20 خولەك.
- لە دوای دەرهێنانی لە فڕن دایدەنێن تاكو سارد دەبێتەوە، لەو ماوەیە دەست دەكەین بە دروست كردنی كرێمی كێك.
- چۆنیەتی دروستكردنی كرێمی كرامێلا، سەرەتا چوار سبینەی هێلكە لە خەڵاتە دەدەین تاوەكو دەبێتە كەف و وەك رەغوە دەبێ، پاشان 1/2 كوپ شەكر و 1 كوپ شیری گیراوە تێكەڵ بە ناو كەفی سپینەكە تێكەڵ دەكەین، دووبارە بە خەڵاتە جوان تێكەڵ دەكرێت تا دەبێتە كرێمی كێك. لە كوتایی دەتوانی ئەم شێوەی كە خوت حەزی پێدەكەیت دروستی بكە.
