هەموو بەشێكی ماڵەكەت پێویستی بە جوانكاری و گرنگیدانە، كە وا پێویستە هەر قوژنێك لە ماڵەكەتدا، دەبێ جێی دەست رەنگینی تۆی پێوە دیار بێت، تا دیكۆرێكی نایاب لە جوانی و شێوازێكی سەرنجراِكێش لە جوانیدا هەبێت، هەروەك چۆن گرنگی بە ژووری میوان و ساڵۆن و دانیشتن و ناندێن دەدەیت، ئەوهاش پێویستە ژووری منداڵەكانت رازاوە و جوان بن، ئەگەر چی جیاوازی لە نێوان دیكۆری ژووری منداڵ و ژوورەكانی دیكەدا هەن، چونكە ژووری منداڵان واچاكە بەپێی حەز و ویستی خۆیانەوە بێت، لە دانانی كەرەستەی جۆراوجۆر، هەروەها رەنگ كردنی دیوارەكان، دانانی وێنەی كەسایەتی كارتۆنی و وێنەی رەنگاورەنگ، منداڵان پێویستیان بە دیكۆرێكی هێمنە، تا چەند رەنگاورەنگ و جوانیش بێت، زیاتر لەلایان خۆشەویستر دەبێت، هەوڵبدە هەردەم ژووەكانیان پاك و دڵگیر بێت، كەرەستەكانیش توند و تۆڵ بن، تا لەگەڵ گەمە و یاری منداڵان نەشكێت، واباشە كەرەستەكان تیژ و بە پارچەی لە دەرەوە نەبن، نەوەك منداڵەكان بكەون و ئازاریان بدات. لە بیریش مەكە، گەمە و یاری جۆراوجۆریان لێ دابنێ تا لەگەڵ كەرەستە و كەل و پەلی یاری كردن خەریك بن.