قردێله‌كان زیان به قژتان ده‌گه‌یه‌نن
June 20, 2016
رەنگا و ڕەنگ
كۆكردنه‌وه‌ى قژ یان به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له ئاره‌قه و ئاسووده‌بوونه یان بۆ جوانكارى و ته‌سریحه‌ى قژ به‌كار دێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار ئه‌و ڕاكێشانه‌ى قژ بەشێوەیە تونده كه ته‌نانه‌ت پێستى سه‌ر ڕاده‌كێشێت، ئه‌وكات ده‌بێت له زیانبه‌ركه‌وتنى ڕه‌گى قژ بترسن كه له كۆتاییدا ده‌بێته هۆى قژ هه‌ڵوه‌رین.
ئه‌و كه‌سانه‌ى حه‌زناكه‌ن قژیان كراوه بێ و پێى دڵتەنگ ده‌بن، قژیان به قردێله توند ده‌به‌ستن و به تایبه‌ت له نێوچه‌وانه‌وه قژ زۆر بۆ لاى سه‌ره‌وه ڕاده‌كێشن، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش دووچاری هه‌ڵوه‌رین و ته‌نك بوونه‌وه‌ى قژ دێن و وردە وردە نێوچه‌وانیان پانتر ده‌بێت و قژه‌كانیان بۆ سه‌رووتر هه‌ڵده‌كێشرێت.
ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت چه‌ن ماوەیەک جارێك شێوازى به‌ستنه‌كه یان هێڵى قژ بگۆڕن تا کو قورساییەکە له‌سه‌ر یه‌ك ناوچه نه‌بێت.
