رووناكی ژووری دانیشتن و میوان

رووناكی ژووری دانیشتن و میوان
ژووری میوان و دانیشتن، بە سەرەكیترین دیكۆری ماڵ دادەنرێت، گرنگە شیك و رێك بێت لە دیكۆردا، هەروەها روون و گەش بێت لە رووناكیدا، رووناكی گرنگە بۆ هەر بەشێكی ماڵ، جیاوازی نێوان دیكۆری ژوورێكی رووناك و شێواو و تاریك زۆرە، پێویستە خانمان ئاگاداری ئەو بوارە بن، چونكە ئەگەر جوانترین كەرەستە و كەل و پەلت لە ژوورێكدا جێگیر كرد، ئەگەر بە جوانی و بە رووناكی دیار نەبن، سوود لە دیكۆری ئەو شوێنە نابینیت، بۆیە تا ژوورێكی میوان و دانشتنی میوانی رووناكت هەبێ، دەتوانی لەم هەنگاوانەوە دەست پێبكەیت كە رووبەری ژووری میوان بزانیت چەندە و چۆنە، كە پێویستی بە چەند رووناكی دەبێ، ئەگەر ژوورەكەت گەورە بێت، پێویستیت بە رووناكی زیاترە، هەروەها پێچەوانەش هەمان حاڵەت دەبێ، ئەگەر زانیت لایەكی ژوورەكە تاریكە، دەتوانی بە سورەییا و گلۆپ مەركان و ئێكسسوار رووناكی بكەیتەوە، كە هەندێكیان لە دیوار دەدرێن و هەندێكی دیكەش لەسەر زەوی یان لەسەر مێز دادەنرێن، ئەو ژوورانە بكە بە ژووری دانیشتن و میوان، كە لەلای پێشەوەی ماڵدا نزیكە و تا رووناكی هەتاوی زیاتری پێبگات و رووناك بێت، گرنگە كە رووناكی ژووری میوان و دانیشتن، هێمن و هێور بێت.
Top