-ئانا ئەگامنتوفا یەكێكە لە كارە نایاب و جوانەكانی گەورە وێنەكێشی روسی (ناتان ئیسیاڤیج ئالتمان)ە، كە لە ساڵی (1889) لە وڵاتی رووسیا لە دایك بووە، لە بنەماڵەیەكی نیوە رووسی و نیوە ئۆكڕانی پەروەردە بووە، لە ساڵی (1972) كۆچی دوایی كردووە، وێنەی (ئانا) لە شێوەی پۆترێت كێشراوە، كە یەكێك بووە لە شاعیرە هەرە بەناوبانگەكانی ئەوكاتەی سۆڤیەت، ئەو وێنەیە لە (1914) لەلایەن ئەو وێنەكێشە كێشراوە، بە یەكێك لە تابلۆ زەیتییەكان دادەنرێت و ئێستا لە موزەخانەی نێودەوڵەتی رووسیا هەڵگیراوە.