ئێكسسوارەكان جێگەی ماكیاژ دەگرنەوە

ئێكسسوارەكان  جێگەی ماكیاژ دەگرنەوە
لە رەمەزاندا ئافرەتان زۆربەیان ماكیاژكردن كەم دەكەنەوە تەنانەت هەندێكیشیان هەر نایكەن، ئەگەر لەو لایەكەوە هەنگاوێك لە جوانكاریدا دوور دەكەونەوە، بەڵام دەتوانن لە لایەكی دیكەدا گرنگی بە جوانییان بدەن، بۆیە دەبێ هاوسەنگی جوانی بپارێزن، ئەمەش بە گرنگیدان بە ئێكسسوارەكان دەكرێت. هەر بۆیە پسپۆڕی جوانكاری (خەلوود كەرەدی) دەڵێ: ئافرەتان كە لە مانگی رەمەزاندا ماكیاژی كەم دەكەن، یان هەر نایكەن، دەتوانن جوانییان بە ئێكسسوارەكان قەرەبوو بكەنەوە، بەتایبەتی كاتێك دەچنە میوانی و سەردانی، هەروەها دەرچوون بۆ بازاڕەكان و شوێنی گشتی، پێویست ناكات تۆی خانم ماكیاژ بكەیت و ماوەیەكی زۆریشی دەوێ، هەروەها وەك رێزگرتن لە مانگی رەمەزان، دەتوانی ئێكسسوارەكان لە جێگەی ماكیاژەكەت بەكار بێنیت و خۆیشت رازاوەتر و جوانتر بكەیت. بۆ دەرەوە و دەرچوون، دەتوانی بازنی گەورە و ملوانكە لە مل بكەیت، ئەگەر كاتەكە شەو بوو، با ئێكسسوارەكان رەنگاوڕەنگ بن و بە بریقە بێت باشترە و زیاتر دەردەكەوێ، ئەگەریش كاتی دەرچوونت رۆژ بوو، تەنیا ئێكسسواری سادە هەڵبژێرە تا بە شێوەی سادەی خۆی دەربكەوێت. لەگەڵ جلی ماڵەوە، ئێكسسواری سادە و بچووك هەڵبژێرە، چونكە هەردەم لە بەرچاوانی و نزیكی و ئێكسسوارەكانیشت دەردەكەوێ، لەگەڵ جلی فەرمی بۆ چوونە دەوام و دەرەوە و گەشت، دەستە ئێكسسوارەكان هەڵبژێرە، ئەوانەی بە یەكەوە و لە هەمان رەنگ و شێوە و نەخشن، لە بیریش مەكە، گرنگی بە گوارە و ملوانكە بدە، چونكە شوێنی ماكیاژنەكردنەكت پڕ دەكەنەوە و جوان و رازاوەشت دەكەن.
Top