قژ درێژەكان مان دەگرن

قژ درێژەكان مان دەگرن
بەشێكی زۆری كچان و ئافرەتان حەز بە پرچی درێژ دەكەن، چەندین رێگە و هەنگاو دەگرنە بەر تا پرچیان درێژ بێت، كە وەك مۆدێكی جوان نازی پێوە دەكەن، بەڵام ئافرەتە پرچ درێژەكانی چین، مەبەستێكی دیكەیان لە پرچە درێژەكانیان هەیە، كۆمەڵەیەك كە لە (7) ئافرەت پێكهاتووە، ماوەی (20) ساڵە قژیان نەبڕیوە، درێژی پرچی هەندێكیان لە (3) مەتر زیاترە، مەبەستی پرچ درێژەكردنەكیان بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاركردنەوە لە نەخۆشی ئایدز، هەروەها بۆ نەهێشتنی ئەو نەخۆشیە كوشندەیەیە، پەیام و مەبەستی دوومیشیان ئەوەیە بوو كە كچان و ئافرەتانی چین، گرنگی بە پرچیان بدەن و درێژی بكەن، چونكە جوانی ئافرەت زیاتر لە چاو و قژیدا دەردەكەوێت.
Top