چەند ئاوێتەیەک بۆ کردنەوەی ڕەنگی قژی بۆیەکراو

چەند ئاوێتەیەک بۆ کردنەوەی ڕەنگی قژی بۆیەکراو
بەشێکی زۆری خانمان کێشەی ئەوەیان هەیە کەکاتێک قژیان ڕەنگ دەکەن، دوای چەند هەفتەیەک بریقە و ڕەنگی قژیان نامێنێت، بەتایبەتی لە هاویناندا، کە زۆرجار ناچاریان دەکات پێش ماوەی تەواو بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆیە کە پێکهاتووە لە شەش مانگ، دووبارە قژیان ڕەنگی لێبدەنەوە، ئەم کارەش زیانی هەیە بێگومان.

پێگەی "fustany" تایبەت بە خانمانی قژ ڕەنگکراو چەند ئاوێتەیەک باسدەکات و ڕێنمایی خانمان دەکات کە لەکاتی تێکچوونی ڕەنگی قژیان بەکاریبهێنن، بۆ ئەوەی دووبارە بگەشێتەوە و بریقەداربێت.

ئاوێتەی یەکەم:
دوو کوپ سرکە و یەک کوپ هەنگوین و یەک کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون و یەک کەوچکی گەورە هێل یان دارچینی تێکەڵبکە، دواتر بیدە لە قژەکەت، شەو تا بەیانی با پێوەیبێت، دواتر کە هەستای بیشۆ.

ئاوێتەی دووەم
یەک کیس چای گوڵە بەیبون لەگەڵ کەمێک ئاو بکوڵێنە، چاوەڕێکە تا سارد دەبێتەوە و بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 15 خولەک پێش شتنی سێ جار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە.


خه ندان
Top