هەمیشە بازاڕەكان لە نێو سەنتەر و ناوەڕاستی شارەكانن، تا هەموو خەڵك بە ئاسانی و سانایی بە شوێنی بازاڕكردنیان بگەن و كەل و پەل و پێداویستی خۆیان بە دەست بهێنن، بەڵام بازاڕەكانی وڵاتی ئەندەنووسیا شێوەیەكی جیاوازتر و سەیریان هەیە، كە ئەگەر مەبەستت بێت كەرەستەیەك بكڕیت، دەبێ سواری بەلەمێك بیت و شوفێری بەلەمەكەش تا بازاڕت ببات، شاری (بۆرینۆ) دەكەوێتە باشووری ئەندەنووسیا، بەهۆی ئەوەی ئەو شارە لەسەر ئاو بنیات نراوە، چونكە رووبارێكی گەورە بە نێو شارەكەدا تێپەڕ دەبێت، هەر بۆیە زۆربەی بەشەكانی ئەو شارە هاوشێوەی شاری (ڤینیسیا)ی ئیتاڵیا لە نێو ئاودایە، لەو شارەشدا، گەورەترین بازاڕ هەیە كە ناوی بازاڕی (لوك بەیتنان - Baintan)ە، زۆربەی ئەوانەی بەلەمەكان لێدەخووڕن ئافرەتن، تەنانەت پیاوان كەمترین جار سەردانی ئەو بازاڕە دەكەن، هەمیشە ئافرەتان كاڵا و شت و مەك دەفرۆشن و هەر ئافرەتیش دەبێتە كڕیاری كەرەستەكان.