پەندێكە و سەردەمێكە گوتراوە و هەمیشە لە جێی خۆیەتی، باس لە تایبەتمەندی و هەر یەكە بە كار و ئەركی خۆی، وەك ئەوەی ئافرەتان كاری چێشتلێنان و پیاوانیش لە چەندین بواری دیكەدا بەهرەمەندن، بۆ سەلماندنی ئەوەی كە پیاوان ناتوانن كاری ئافرەتان بكەن، ئەوەتا سەیرترین پێشبڕكێی سەمایان كردۆتەوە، كە پیاوان و ئافرەتان دەبێ بە پێڵاوی پاژنە بەرزەوە سەما بكەن، پێشبڕكێی سەماكە لەلایەن دیزاینەری فەڕەنسی (كریستیان لۆبیتان)ە، سەمایەكە بریتییە لە سەمای بەناوبانگی جیهانی (بلانكا لی)یە، پێڵاوەكانیش نزیكەی (6) سەنتیمەتر بەرزە و هەر ئافرەت و پیاوێك مەرجە پێڵاوێكی بەرزیان لەبەر بێت و بۆ ماوەیەكی دیاری كراو سەما بكەن، ئیدی لە ئەنجامدا زۆربەی پیاوەكان بەهۆی ژانی پشتەوە كەوتن و كچەكانیش گاڵتەیان بە سەمای پیاوەكان دەدات، پێشبڕكێیەكە لە نمایشگای (رۆبۆت)ی ئەكادیمی لە شاری برۆكلین ئەنجام دراوە و براوەی پێشبڕكێیەكەش ئافرەتان و كچانی سەماكەری بە پێڵاوی پاژنە بەرزەوە بوون.