رێنمایی و شێوازەكانی وێنەگرتن
June 15, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- زەردەخەنە و پێكەنین : هەمیشە لە نێو وێنەكاندا، با دەم بە خەندە و لێو بە زەردەخەنە و رووخسار بە پێكەنین بیت، چونكە جوانیت بەندە بە پێكەنین و زەردەخەنەوە.
- ئامادەكردن : كاتێك ویستت وێنە بگریت یان كاتێكی دیاری كراوی بۆ دانرابوو، پێش كاتەكەی رووخسارت پاك بكەرەوە و سەیری ئاوێنە بكە و بزانە هیچ گرفتێكت نییە، پاشان ئامادەی وێنەگرتنەكە بە.
- سەیركردنی كامێرا : ئەو وێنانەی زیاتر جێگەی سەرنج و بایەخن، كە كەسەكە سەیری نێو زوومی كامێراكە نەكات، بەڵكو ئاراستەی رووی چاوی بەرەو لایەكی كامێراكە بێت، واتە هەوڵدە راستەوخۆ سەیری كامێراكە نەكەیت، یان رووخسارت لار بكەوە و چاویشت لەسەر كامێرا بێت.
- وەستان : مەرج نییە جەستەت رێك و راستەوخۆ بەرامبەر كامێرا بێـت، بەڵكو دەتوانی جەستەت بۆ لایەك لار بكەیتەوە، واتە راستە یان چەپەت بەرەو رووی كامێراوە بێت، ئەوەندەش نەبێت كە بە نا ڕێكی دەربكەوێت، بەڵكو لاركردنەوەكی سادە بێت.
