نەخش و خەنەبەندانی كوردەواری بۆ دەست و مەچەكەت

نەخش و خەنەبەندانی كوردەواری بۆ دەست و مەچەكەت
جاران كچان و ئافرەتانی كورد، بە خشل و كەرەستەی جوانكاری كۆن هەمیشە خۆیان جوان و سەرنجڕاكێش دەكرد، دیارترینیان كوتین و خەنەبەندانی دەست بوو، جگە لەوەی پرچیان لە خەنە دەنا، هەروەها ناو لەپ و سەری پەنجەكانیشیان بە رەنگە سوور و ئاگرینەكەی خەنە، رەنگ دەكرد و تا لە دوور و نزیكدا وەك خانمێكی دەست بە خەنەوە دەربكەون. هەروەها بۆنی خەنە، سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی رادەكێشا، هەر بۆیە وڵاتانی جیهان، هاوشێوەی ئەو خەنەبەندانە كۆنەی كوردەواری، تاتوویان داهێناوە، كە هەمان رەنگی خەنەی هەیە، بەڵام لەسەر جەستە دەكرێ، زۆربەی ئافرەتە بە تەمەنەكانی ئێستا ئاسەواری كوتینی كۆن و خەنەی تازەیان لەسەر سەر و پرچ و دەست و مەچەك و پێیان هەیە، هەر بۆیە وەك نەریتێكی كۆن و جوان، كچان و خانمانی ئێستاش دەتوانن خۆیان لە خەنەبەندا بێبەش نەكەن و لەش و لاریشیان لە رەنگی جوانی خەنەوە رازاوە بكەن، بۆ ئەوانەی نیازیان وایە نەخشی خەنە لە دەست و قاچیان هەبێ، دەتوانن بەم جۆرە كاری لەسەر بكەن: سەرەتا خەنەكە ئامادە بكە و پاشان وەرەقەیەك بهێنە و نەخشی لەسەر بكە، شوێنی نەخشەكە ببڕە بە مەقەست و بە جوانی و رێكی، دواتر كاغزەكە بخەرە ئەو شوێنەی مەبەستتە خەنەبەندانی بكەیت، خەنەكە بخەرە سەری و پاشان بۆ ماوەی (20) چركەیەك بە كاغەزێكی دیكەی تەڕ بێت، خەنەكە لەسەر شوێنەكە بسووە و دواتر كاغەزەكەی ژێرەوە دەربهێنە و نەخشێكی جوان و نایابت بۆ دەردەچێت.
Top