دەستە جلی مانگۆ شیك و ناوازەیە

دەستە جلی مانگۆ شیك و ناوازەیە
هەمیشە كچان و خانمان حەز بە دەستە جل دەكەن، لەوەی بە تاك تاك پارچەیەكی جلەكانیان بكڕن و دواتر لەگەڵ یەكتری شیكیان بكەن، چونكە شیك كردن و گونجاندنی پارچە جلەكان تا دەستە جلێكی رێك پێكبهێنن، كارێكی ئەستەمە و زۆربەی جار ئەنجامەكەی بە دڵ و خواستی خانمان نابێ، هەر بۆیە چاكترە روو لە دەستەبەركردنی دەستە جل بكەیت، كە كۆمەڵێك مۆدی جۆراوجۆرن و لەلایەن پسپۆران و ئامادەكارانی جل وبەرگەوە دانراون، كچان و ئافرەتانیش دەتوانن بە شێوازێكی رێك هەڵیانبژێرن و لەبەریان بكەن، هەندێ لە كچانیش خولیای ئەوەن كە پارچە پارچەی جلەكانیان هەڵبژێرن و دواتر تاخمە جلێكی جوانیان لێوە ئامادە بكەن، هەر بۆیە مۆد و دەستە جلی (مانگۆ – mango)، چەندین مۆدی پارچە جلەكانی لە دەستە جلەدا رێكخستووە، جلەكانیش بریتین لە : پانتۆڵ، بەدی و فانیلا، كراسی كورت و درێژ، تەنوورە، كە ئەو كۆمەڵە جلە، بۆ هەموو كات و شوێنێك لەبەر دەكرێن، وەك دەتوانی تەنوورە و بەدی بۆ دەرچوون و گەشت و سەیران لەبەر بكەیت، هەروەها پانتۆڵ و كراس، بۆ كاتی دەوام و بازاڕكردن و سەردانی هەڵبژێریت، هەروەها كراسی درێژ و عەزییەش بۆ بۆنە و یادەكان تەرخان بكەیت، بەم جۆرە دەستە جلی مانگۆ پۆشاكێكی شیك و ناوازەیە.
Top