كوببە بە پەتاتە و گێزەر لە ماڵەكەت ئامادە بكە

كوببە بە پەتاتە و گێزەر لە ماڵەكەت ئامادە بكە
- یەك كیلۆ پەتاتە
- نیو كیلۆ گێزەر
- سەركە پیاز و سێ بۆ چوار دەنك سیر
- دوو كەوچكی چێشت زەعتەر
- ئاڵەتی رەش و خوێ
- نیو پەرداخ رۆنی زەیت
- كەرەستەكانی كوبەكە : مریشكی وردكراو، پەنیر
رێگەی ئامادەكردن و دروستكردن:
- سەرەتا پەتاتە و گێزەرەكە پاك بكە و بیخەرە ناو مەنجەڵێكەوە، پاشان بیكوڵێنە دوای ئەوەی نەرم دەبێتەوە، بیشێلە تا وەك هەویرێكی لێدێت و خوێ و زەعتەرەكەشی تێبكە .
- پاشان پیاز و سیرەكە لە ڕۆندا سوور بكەرەوە و ئاڵەتی ڕەشی تێبكە و بیكەرە ناو ئەو هەویرەی لە هەنگاوی پێشوودا ئامادەت كردوە، دوای ئەوە گۆشتی مریشكەكە كە پێشتر كوڵاندووتە و لەگەڵ پەنیرەكە تێكەڵاوی بكە، هەروەها هەویری كوبەكە بە دەستت پانی بكەرەوە و تێكەڵەی گۆشت و پەنییرەكەی تێبكە، پاشان دەتوانیت سینیەك كە چەورت كردبێت بیخەیتە سەری و لە كۆتاییدا سووریان بكەیتەوە و ئامادەی سەر مێزی ناندێنی بكەیت.
Top