خانووە سەیرەكان !

خانووە سەیرەكان !
هەموو كەسێك سەربەستە لە كوێ و لە چ شوێنێك ژیان بەسەر دەبات، حەز و ئارەزووی هەر كەسێك جیاوازە تا لە شوێنێك نیشتەجێ بێت، یان چ جۆرە خانوو و كۆشك و تەلارێك بۆ خۆی دابین دەكات و تیایدا دەژی. هەندێ كەس حەز دەكەن لە نێو شاردا بژین و هەندێكی دیكەش لە دێ و شوێنی چۆلەوانی و دەشت و دەر، هەر بۆیە چەندین خانوو و كۆشكی سەیر دروست كراون كە شوێنەكانیان سەرمەستت دەكەن بەوەی ئاخۆ چۆن ئەو خانووانە لەو شوێنانە دروست كراون كە جێگەی سەرسوڕمانی هەموو كەسێكە، ئەو خانووانەش بریتیین (كاتیتشكی پلار- The Katshki Pillar لە جۆرجیا، كۆشكی ریڤەر- The River لە سڕبیا، لاكازا پیندۆ- Penedo لە پورتوگاڵ و ماڵی ئەلیدایی لە ئیسلەندا)، زۆربەشیان لە كۆنەوە دروست كراون و بەم دواییە نۆژەن كراونەتەوە.
Top