پردی شــــــــووشــــــە

پردی شــــــــووشــــــە
پەڕینەوە بەسەر پرد و ناوچە بەرزەكان، خۆی لە خۆیدا ترسێك لە دڵ و هەستت دروست دەكات، تەنانەت ئەگەر پردەكە، یان رێڕەوی پەڕینەوەكە چەندە توند و تۆكمە بێ، ئەو هەستەت هەر بۆ دروست دەبێت، بەڵام وادیارە چینییەكان دەیانەوێ متمانە بۆ ئەو كەسانە دروست بكەن تەنانەت لە بەرزایی نزیكەی هەزار پێ لەسەر زەوییەوە بەسەر پردێكی شووشەدا بپەڕنەوە، بەبێ ئەوەی بكەون یان زیانیان پێی بگات، ئەوەش بووەتە یەكێك لە سەیرترین پرۆژەكانی پردی هەڵواسراو، ئەو پردە شووشەیە، دەكەوێتە ناوچەی (تشانگی گیاگیە)ی گراند كانیۆنی چینی و (429) مەتر درێژە و پانی (6) مەترە و لە بەرزی (984) پێیە واتە (299) مەتر لەسەر ئاستی زەوییەوە بەرزە. تەواوی پردەكە لە شووشە دروست كراوە، تا ئێستا بەشێكی زۆری تەواوبووە، تەنانەت ئەندازیارەكان كاتێك بەسەر پردەكەدا بۆ تاقیكردنەوە دێن و دەچن، ترس دەكەوێتە دڵیان و هەندێكیان بەرگەی ناگرن، چونكە ژێر پێیان بە روونی دیارە و دەتوانن بە ئاسانی بەرزی نێوان پردەكە و زەوی ژێرەوەی ببینن.
Top