کەلوپەلی ماکیاژ چۆن ھەڵدەبژێریت؟

کەلوپەلی ماکیاژ چۆن ھەڵدەبژێریت؟
ئەمەریکا، یەکێتی ئەورووپا و ژاپۆن لە گەورەترین بەرھەمھێنەرانی ماکیاژن، لەنێو یەکێتی ئەورووپادا، فەرەنسا گەورەترین بەرھەمھێنەری ماکیاژە.

ھەڵبژاردنی ماکیاژ پێویستی بە زانیاری و ڕێنوینی ھەیە، بە تایبەت لە کوردستان کە ئەو کەلوپەلانە ھاوردە دەکرێن.

دەبێت خانمان ئەو مارکانە ھەڵبژێرن کە لە کوالێتی کۆنتڕۆڵی کوردستان ڕێگەی بەکارھێنانیان پێدرابێت.

بەم شێوەیە ماکیاژەکانتان ھەڵبژێرن:

- خۆتان لە ناو و مارکەی ساختە بەدوور بگرن.

- ھەوڵ بدەن ماکیاژێک بەکاربێنن، کە لاتان ناسراو بێت.

- زۆربەی ماکیاژەکان لە چەند وڵاتێکک بەرھەم دێن، کە جیاوازە لەوەی کە لەسەر بەرھەمەکە نووسراوە.

- ماکیاژی ھەرزان و بێ ناونیشان ئەنجامی خراپی دەبێت.

- ئەزموون و شارەزایی خۆتان یەکەم مەرجە، بۆیە دەبێت ھەر کەسەو بە پێی پێستی خۆی ماکیاژ بکرێت نەک کەسانیتر بۆیان بێنن.



باسنیوز
Top