پەیكەر و وێنە بچووككراوەكان سەرمەستت دەكەن

پەیكەر و وێنە بچووككراوەكان سەرمەستت دەكەن
هەندێ جار لە فیلمەكاندا وێنەی داڕمانی باڵەخانە و تەنانەت ناوچەیەكی تەواو بە چاوی خۆمان دەبینین، بەڵام ناچێتە ئەقڵەوە كە دیمەنەكان راستەقینە بن، چونكە ئەو هەموو كاولكارییە تەنیا بۆ فیلمێك جێگەی باوەڕ نییە، هەر بۆیە لە زۆربەی فیلمەكان، نموونەی ئەو شوێنانە بە بچووكی، یان بە دیمەنی بچووك چێ دەكەن، كە بە هەمان وێنە و دیكۆر و رەنگی ئەو شوێنە راستەقینەی مەبەستیانە دروست دەكرێن و دواتر بە دانانی كامێراكانی سینەما لە نزیكترین خاڵدا، ئەو دیكۆرە بچووكانە، وەك دیمەنی راستەقینەوە دەردەكەون، یەكێك لەو بەهرەمەندانەی كە دەتوانی ئەو كارە بكات، هونەرمەند و ئەندازیارێكە بە ناوی (عەلی ئەلمیادی) كە بە رەچەڵەك خەڵكی توركیایە و لە دایكبووی عێراقە و تەمەنی (37) ساڵە و ئەو كارانەی دیزاینی بۆ دەكات، تەنیا لە دار و بارە، بەبێ بەكارهێنانی هیچ كەرەستەكی دیكە، لە كارەكەی ناوازەیە و بۆ ماوەیەك چەندین دیمەن و دیكۆر دەنەخشێنێ، وێڕای ئەوەی بە سەرنجەوە كارەكان دەكات، ئەگەر لە نزیكەوەش سەیری بەرهەمەكانی بكەیت، هەست ناكەیت كە ئەوە دروست كرابێت، بەڵكو خەیاڵت بۆ راستەقینە دەچێت.
Top