رێنمایی و زانیاری بۆ نەرم و نیانیی پێست
June 6, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- گرنگیدان بە تەڕی و نەرمیی پێست: هەنگاوێكی گرنگە تا پێستت هەمیشە جوان و گەش بێت، ئەوەش رۆژانە بە خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو دەكرێت و هەمیشە پێستت لە وشكبوون دەپارێزیت.
- دژە هەتاو: هەمیشە خۆت لە هەتاوی بەتین و تیشكی خۆر بپارێزە، چونكە كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی پێستت دەبێت، بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان (11 تا 3) پاش نیوەڕۆ.
- بەكارهێنانی كرێم و توونەر: بەرگری پێست بەهێز دەكات و رێگە لە پەڵە و وشكبوون دەگرێت، هەوڵبدە توونەر و كرێمی ئاوی گوڵ بەكاربهێنیت.
- پاككرەوەی پێست: رۆژانە دووجار پاككەرەوەی پێست و پاشان نەرمكەرەوەی پێستیش بەكاربهێنە.
- ماسك كردن: ماوە ماوە پێستی روخسارت پێویستی بە ماسك دەبێت، ئەو ماسكانەش زیاتر لە ماسكی هەنگوین و نۆكی وردكراو و شیر و لەگەڵ ئاوی لیمۆن كە زۆر باشن بۆ پێستی روخسار.
- مەساج و شێلان: رۆژانە كاتێك بۆ مەساجكردن و شێلانی دەم و چاوت تەرخان بكە و بە سەری پەنجەكانت و بە جووڵەی بازنەیی پێستی روخسارت بشێلە.
