كەزی و پرچی لوول

كەزی و پرچی لوول
ئەو كچانەی كە پرچیان خاو نییە، زۆر جار دوودڵ و نیگەرانن و عەوداڵی ئەوە دەبن كە مۆدێكی شیك بۆ پرچیان بدۆزنەوە تا قژیان رازاوە و جوان بێت، گرنگ نییە پرچت چەندە درێژ و كورتە، گرنگ ئەوەیە مۆدێكی شایستەی بۆ ئامادە بكەیت، هەروەها لە رووی شێواز و ئارایشتیشەوە لەگەڵ روخسار و شێوەت گونجاو بێت. ئامۆژگاری ئارایشتگای (هێرشیسۆنس - Hershesons) ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوانەی پرچیان خاوە، دەتوانن بە ئاسانی چەندین مۆدی جیاواز بۆ پرچیان دابین بكەن، بەڵام ئەوانەی پرچیان خاو نییە، دەتوانن دوو مۆد بۆ ئارایشتی پرچیان بكەن، یەكەمیان: لوول كردن، كە جگە لەوەی پرچی خۆیان لوولە، هەروەها دەتوانن بە شانە و ئامێری لوول كردن، پرچیان بە جوانترین شێوە لوول بكەن، هەروەها ئەو شێوازەی مەبەستیانە لەسەر مۆدی پرچیان بەدی بكەن، ئەم شێوازە زیاتر بۆ بەشی پێشەوەی پرچە، مۆدی دووەمیش: كەزی كردنە، كەزیش زیاتر بۆ بەشی دواوەی پرچە.
Top