دوای ئەوەی وێنەكێشێكی بەریتانی بە ناوی (لۆڕا جانیكسۆن)، بیرۆكەی وێنەكێشانی لەسەر كاغز و تابلۆ خستە سەر رووخساری مرۆڤ، بەڵام ئەمجارەیان كچێك لە وڵاتی كەنەدا پەرەی بەو بیرۆكەیە دا، كە ئەوجارەیان سوود لە لێوی مرۆڤ ببینێت تا ببێتە كاغەز و تەختەی وێنەكێشان. ئەو كچە كەنەدییە ناوی (ئەندریا رید)ە، چەندین وێنەی كارتۆنی و هەمەچەشنی لەسەر لێوی كچان كێشاوە، كە گوزارشت لە حاڵەتی موشنی رووخساری وێنەكەدا دەكات، بۆ نموونە دەمی وێنەی كارتۆنەكەی لەگەڵ دەمی كەسەكە هاوشێوە كردووە، تەنانەت شوێنێكی تایبەتی بۆ وێنەكێشانی سەر لێو كردۆتەوە و رۆژانەش زیاتر كچان و منداڵان سەردانی ئەو شوێنە دەكەن بۆ وێنەكێشان لەسەر لێوانیان.