درێژترین مرۆڤی جیهان

درێژترین مرۆڤی جیهان
ئەوانەی باڵایان بەرزە، حەزیان دەكرد باڵایان ئاسایی بووایە، ئەوانەشی كورتن خواستیان بە باڵای بەرزە، هەر یەكە بە بەشی خۆی رازی نییە، ئەوەتا درێژترین پیاوی جیهان، حەزی دەكرد بەژن و باڵای وەك خەڵك ئاسایی بووایە، كورتترین پیاوی جیهانیش دەیەوێ كێبڕكێ ئەو باڵا بەرزە بكات، پیاوێكی توركی بە ناوی (سوڵتان كۆسان)، نازناوی درێژترین پیاوی جیهانی پێی بەخشرا، ساڵانە لە كتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی، ناوی درێژترین مرۆڤی جیهان دەنووسرێت، لە ساڵی (2009)ەوە تا ئێستا، ئەو پیاوە توركە نازناوەكەی قۆرخ كردووە و كەسی دیكە نییە شان لە شانی بدات لە درێژی بەژن و باڵادا. سوڵتان لە دایكبووی ساڵی (1982)ە و درێژی باڵای (251) سەنتیمەترە، تا ئێستا كەسی دیكە ئەو بەژن و باڵایەی نەبووە. تا ئێستا چەندین رۆڵیان لە فیلمی سینەمایی پێشكەش كردووە، تا بەم بەژن و باڵایە نواندنی تێدا بكات، ئەویش هەمووانی رەت كردۆتەوە و دەڵێ: پێویست ناكات خۆم بە بەژن و باڵامەوە دەربخەم!
Top