بۆ زانیاریت: چیرۆكی دۆلار

بۆ زانیاریت:  چیرۆكی دۆلار
دۆلار ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا كاری پێدەكرێت و وایكردووە پێگەیەكی ئابووری بەرزی لە نێو هەموو دراوی جیهان هەبێ، با بزانین مێژووی دەركەوتنی دۆلار بۆ كەی دەگەڕێتەوە، پاش دامەزراندنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دامەزرێنەرانی وڵاتەكە هەستان بە پشت بەستن و لێدانی دراوێكی نوێی گشتگیر ناویان نا «دۆلار»، ئەمەش لە نێوان ساڵانی 1794 - 1795 دا بوو، تا سەرەتاكانی سەدەی (19) ئەمریكا سەركەوتوو بوو لە لێدان و چاپكردنی چەند جۆرێكی دراوی دۆلاری كاغەز كە لە حەوت ئاست پێكهاتبوو، دیارترینیشیان لە نێویاندا ئەمانە بوون: كاغەزی یەك دۆلاری 1$ : وێنەی جۆرج واشنتۆنی لەسەرە، یەكەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو وڵاتە، كاغەزی سەد دۆلاری 100$ : وێنەی بینجامین فرانكلینی لەسەرە كە ئەویش یەكێكە لە كەسە گرنگەكانی و دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
Top