ئۆتۆمــــــبێلە زێڕینەكـــــــان

ئۆتۆمــــــبێلە زێڕینەكـــــــان
لە كاتێكدا زۆربەی وڵاتانی جیهان بەهۆی تێكچوونی رەوشی ئابووری و كێشەی دارایی بە دەست نەبوونی و هەژاری دەناڵێنن، كەچی ماوەیەكە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا دیاردەیەكی خۆ دەرخستن و هەڵدانەوە پەیدا بووە، ئەویش بە نمایش كردنی ئۆتۆمبێلی رووپۆشكراو لە ئاوی زێڕ و تەنانەت، بەشێكی زۆری پارچەكانی دەرەوە و ناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە زێڕ دروست كراون، ئەو دیاردەیە بە زەقی لە وڵاتی بەریتانیا و هۆڵەندا و فەڕەنسا دەبینرێت، لە دواترین و سەیرترین ئەو حاڵەتەی كە لە شاری لەندەنی بەریتانیا بینرا، ئەویش لەلایەن ملیاردێرێكی كەنداوی عەرەبی، كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری بە فڕۆكە هێنایە ئەو شوێنەی بۆ ماوەیەك گەشتی بۆ كردبوو، یەكێك لە پسپۆڕانی نرخی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو كاروانەی ئەو كەسەی خەملاندووە، كە بەهای (215) ملیۆن دۆلار بووە، نرخی هەر یەكە لە كاروانی ئۆتۆمبێلە زێڕەكانی بریتین بوون لە: ئوتۆمبێلێكی مەرسیدیس (g63) بە (370) هەزار جونیەی ئوستڕلینی و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بینتلی) كە نرخی دەوروبەری (220) هەزار جونیەی ئوستڕلینی و (رۆلس رایس)ێكیش بە نرخی (350) هەزار جونیەی ئوستڕلینی، هەروەها (لامبورگینی)یەكیش بە نرخی (350) هەزار جونیەی ئوستڕلینی.
Top