دایكێك وپێنچ منداڵەكەی سەرسامت دەكەن

دایكێك وپێنچ منداڵەكەی  سەرسامت دەكەن
ماوەیەك بەر لە ئێستا، هەواڵی ئەو ئافرەتە ئوستڕالیەمان بڵاو كردەوە، كە خاوەنی گەورەترین زگی دووگیان بوو، سەرەتا پێشبینی زیاتر لە (6) منداڵیان دەكرد، دوای پشكنینی ورد بۆیان دەركەوت كە (5) منداڵی لە زگە، ئەو ئافرەتە ناوی (كیم تۆتشی)یەو ئەندازیاری بیناسازییە، دوای ئەوەی ژیانی هاوسەری پێكدەهێنێت و لە دوای چاوەڕانی (5) گیانییەكەی، دەبێتە دایكی (4) كچ و كوڕێك. كچەكانی ناویان (ئاڵی، پینیلۆپ، تیڤانی و بیاترس، كوڕەكەشی ناو ناوە كیت)، وەك خۆی دەڵێ: سەرەتا بیرم لەو هەستەی ئێستام دەكردەوە ئاخۆ ئەگەر زیاتر لە منداڵێك یان جمكێكم هەبێ، چۆن دەتوانم بەخێویان بكەم و چۆن كۆنتڕۆڵیان بكەم، بەڵام ئێستا كارەكە ئەوەندە قوڕس نییە و رۆژانەی ژیانم بە منداڵەكانەوە سەرقاڵم، تەنانەت نازانم لە دەرەوەی ماڵەكەم چ باسە ! هەر بۆیە وێنەگرێكی بەریتانی بە ناوی (لایل لایدن) و چەندین وێنەی ناوازەی ئەو دایكە و پێنج كۆرپەكەی بە چەندین شێوازی هونەری و جوان گرتووە، وێنەكانیش خەڵكی سەرمەست و سەرسام دەكەن.
Top