ماوەیەك پێش ئێستا هەواڵی جوانترین پشیلەی جیهانمان بڵاوكردەوە، ئەمجارەیان جگە لەوەی پشیلەیەكی جوانە، هەروەها چاوەكانی هەر یەكەو رەنگێكن. ئەو پشیلەیە لە وڵاتی توركیایە و خاوەنەكەی ناوی (بۆرجۆ كایناك)ـە و ناوی لە پشیلە چاو رەنگاوڕەنگەكەی ناوە: (ئەفسانەی ئەلوش)، دەڵێ: زۆربەی خەڵك كاتێك چاویان بە پشیلەكەم دەكەوێ، سەرسام دەبن و پرسیاری سەیرم لێ دەكەن، جگە لەوەی وێنەشی لەگەڵدا دەگرن و هەندێكیان پێیانوایە كە پشیلە چاو دوو رەنگەكەم سیحر و ئەفسانەیە، ئەو پشیلەیە رەنگی چاوێكیان شین و ئەوەی دیكەیان سەوزە.