پێڵاوی بە ئێكسسوار بۆ ئافرەتان

پێڵاوی بە ئێكسسوار بۆ ئافرەتان
لە وەرزی بەهار و هاویندا، مۆدی ئێكسسوارەكان دێنە كایەوە و خانمانیش زیاتر بایەخیان پێدەدەن، بەهۆی ئەوەی لەو دوو وەرزەدا، جلی كورت و تەنك لەبەر دەكرێن و بەمەش لە جێگەی ئێكسسوارەكان دەردەكەونەوە. لە ئێستادا پسپۆڕانی جوانكاری ئاماژە بە رازاندنەوەی پێڵاوەكان دەكەن، تا ئەوانیش لە لە ئێكسسوارەكان بێبەش نەبن. شێوازێكی تازەی پێڵاوەكان كە لەلایەن ماركەی (لیڤل – LEVEL)، دەركەوتووە، بریتییە لە كۆمەڵێك پێڵاوی رازاوە بە جۆرەها ئێكسسوار، هەندێكیان مووروو و گوڵی بچووكن، هەندێكی دیكەش كریستاڵ و وردە شووشەی ناسكن، هەروەها مۆدی پلاستیك و مزیشی لێوە بەستراوە، هەموو ئەوانە رۆڵی رازاندنەوەی پێڵاوە دەبینن كە جگە لە بە بریقەكردن، نەخشێكی شیكیش بە پێڵاوەكە دەدەن، تۆش دەتوانی یەكێك لەو پێڵاوانە لە پێ بكەیت، تا مۆدێكی شیكت بۆ دەربچێت.
Top