چۆن بۆن و بەرام لە وەرزی گەرمادا هەڵدەبژێریت؟

چۆن بۆن و بەرام لە وەرزی گەرمادا هەڵدەبژێریت؟
هەرچەند جلەكانت شیك بن و ماكیاژێكی جوان و نایابیشت كردبێت، هەروەها ئارایشتێكی رازاوەشت بۆ پرچت كردبێت، ئەگەر هەموو ئەوانەت كردبێت، خۆ دەبێت بۆن و بەرامیشت خۆش و سەرنجڕاكێش بێ، ئەگینا ماندووبوون و هەنگاوەكانی پێشووت بێهوودە دەبێ. خانمان بەوە جوانترن كە بۆن و بەرامیان بە عەترێكی خۆش هەستی هەمووان رابكێشێت، با لەو ماوەیەشدا بۆنەكەت لەو جۆرانە بێت كە رێژەی كهوڵ و زەیتی كەمە، ئەگینا چەورییەكەی لەگەڵ عەرەقە تێكەڵ دەبێ و دواتریش دەبێتە هۆی پیسبوون و پەیدابوونی لەكە و پەڵە لەسەر و لە ژێر جلەكانت، یەكێك لەو بۆنانەی بۆ ئەو وەرزە گونجاون بریتییە لە بۆنی (شاژنی سەرمەست - Queen of Seduction )، وێڕای ئەوەی بۆنێكە بە ماددەی سرووشتی دەوڵەمەندە، هەروەها كاریگەری لەسەر جەستە و جلیشدا نابێت و شووشە گوڵاوەكەشی دیكۆرێكی جوانە بۆ سەر مێزی ئارایشتت.
Top