وادە و مۆدی دەسبەند و بازنی گەورەیە

وادە و مۆدی دەسبەند و بازنی گەورەیە
ماوە ماوە كچان و ئافرەتان پێویستیان بە كەرەستە و ئێكسسواری تازەیە، تا جوانی كەل و پەلەكانیان گۆڕانكاری بەسەردا بێت و لەسەر هەمان شێوازی پێشوو نەڕۆن، مەبەستیش لەوە تا جیاوازییەك نێوان مۆدی پێشوو و مۆدی داهاتوویان بێنە كاییەوە. هەمیشە ئەو كەرەستە و ئێكسسوارانە هەڵبژێرە كە جوانیان پڕ بە دڵتە و لە شێوازەوەش جوان و سەنگینن. ئێكسسوارەكان ئەو سەردەمە هەمان شێوازی پێشوون تەنیا گۆڕانكاریی بەسەر مۆدەكانی ئێكسسواری دەست هاتوون وەك : دەسبەند و بازن، ئەو جیاوازییەش تەنیا لە قەبارە و شێوەیدا دەركەوتووە، هەروەك ماركەی (ڤێنەر- Vhernier) مۆدە تازەكەی دەسبەندی دەستی لە ژێر ناوی (ڤۆلتا- Volta Celeste) دەركردووە، لە دەسبەندی كوردی دەچێ و چونكە قەبارە و شێوەی گەورەیە و پانە، لە هەمان كاتیشدا ئەو دەسبەندە نەخشین و بە بریقەیە، تا بە شێوازە جوانەكەی دەستەكانت گەشاوەتر و ناسكتر نیشان بدەن، ئەو دەسبەندە لەگەڵ زۆربەی جل و بەرگ دەگونجێت، بە تایبەت ئەگەر رەنگی دەسبەندەكە و جلەكانت جیاواز بن.
Top