كراسى بووك بۆ ساڵی (2016)
May 11, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- شێوازی (مۆنیك لیۆلیر - MoniqueLhuillier)، كە لە شێوازێكی تەسك و نەخشی گوڵدارەوە پێكدێ و هەروەها بۆ ئەوانەش دەبێ كە كێشی جەستەیان زۆرە و دایاندەپۆشێ.
- شێوازی (كارۆلینا هیرێرا - Carolina Herrera)، ئەو جۆرە كراسەیە كە لە شێوەی كراسی پەری دەریایە، لەلای ئەژنۆكانەوە تەسك دەبێتەوە تا خوارەوە.
- شێوازی توول، ئەو جۆرە كراسەیە كە دووگمە و ئێكسسوارەكانی لە وردە كریستاڵ و زیوو و نەخشی جۆراوجۆر رازاوەتەوە، سادە نییە و سەرنجڕاكێش و قەرەباڵغە لە دیوی پێشەوەی كراسەكەدا.
- شێوازی (نەرم – Soft)، ئەو جۆرە مۆدە، لە قوماشی نەرم دروست دەكرێت و لە سەرەوە تا خوارەوە سادە و بەبێ نەخشە، قوماشەكەی لە خۆوە دەوەستێ و لەسەر جەستەدا كراوە دەبێ، لە سەرەوە بەبێ قۆڵە و دەشتوانی قۆڵەكانی بە كراسەوە ببەستیت.
- شێوازی كراس و پانتۆڵی چارڵس – Charles )، مۆدێكی تازەیە لە كراسی بووكدا، بۆ ئەوانەیە كە حەز بە كراس ناكەن، دەتوانی كراسی بووكی چارڵس كە پێكهاتووە لە سەرەوە كراس و خوارەوەش پانتۆڵ، لە رەنگی سپییە و نایابە بۆ جوانی لەش و لاردا.
