هەنگاوەكان بۆ جوانی و نەرمی نینۆك و دەستەكانت

هەنگاوەكان بۆ جوانی و نەرمی نینۆك و دەستەكانت
ناسكی و نەرم و نیانی دەستەكانت، بەشێكی دیكەی جوانیتە، چونكە جوانی دەستەكانت چی لە جوانی رووخسار و لەش و لارت كەمتر نییە، ئەگەرچی رووخسارت سرووشتی و گەشاوە بێت، بەڵام كاتێك دەستەوانت فەرامۆش كردبێ ئیدی رووبەرووی گلەیی و گازاندە دەبیتەوە لەوەی گرنگیت بە دەستە ناسكەكانت نەداوە، پسپۆران دەڵێن : جوانی دەستەكانت واتە جوانی خۆت، بۆیە تا چەند گرنگی پێبدەی و جوانتری بكەیت، زیاتر گرنگ و رازاوە دەبن. پسپۆرانی پێست و نینۆك چەند ئامۆژگارییەك ئاراستەی خانمان دەكەن، ئەگەر ئەوانیش پەیرەوی بكەن، دەستەكانیان هەردەم ناسك و نەرم دەبن، لێرەوە ئاشنایان بە:
- خواردنی باش و تەندروست، كە پێكهاتبێت لە شیر و كالیسیۆم و ڤیتامین (سی) وەك پرتەقاڵ و سێو، بە سوودن بۆ پێستێكی تەندرووستی دەست.
- پاڵەپەستۆی نینۆك : كاتێك ئەسیتۆن بۆ لادانی بۆیەی نینۆكت بەكاردەهێنیت، دەبێتە هۆی وشك بوونی، بۆیە ئەگەر بۆیەكە لێنەچوو، پێویست ناكات ئەوەندە پاڵپەستۆ بخەیتە سەر نینۆكەكت و ئەسیتۆنی زیاتری لێ بدەیت.
- رۆنی زەیتوون : بەسوودترین كەرەستەیە بۆ نینۆك و پێستی دەستت، ماوە ماوە، یان هەفتانە جارێك رۆنی زەیتوون لە دەست و نینۆكت بدە، تا هەمیشە نەرم و نیان بن، كە رێگەی بەكارهێنانیش بەم چەشنەیە، كوپێك بهێنە و رۆنی زەیتوونی تێبكە، پاشان دەستەكانت بخەرە ناوی و بۆ ماوەی (10) خولەك چاوەڕێ بكە.
- مەساجی نینۆك و دەست : هەنگاوێكی دیكەی جوانكردنی دەست و نینۆكە، كە بە پەنجەی دەستەكەی دیكەت و بە جووڵەی بازنەیی ناو لەپ و پشتە دەستت بشێلە و مەساجی بۆ بكە، ئەو هەنگاوەش دەستەكانت زیاتر نەرم و نیان دەكەن.
Top