خاوەن بەهرە و بیرۆكەی جوان، هەمیشە لە دوای كاری ناوازە و تابیەتدا دەگەڕێن، دواتر شاكارێكی نایابی لێ بەرهەم دەهێنن، وەك ئەو كچە فوتۆگرافەرە ئەمریكییە، بە بیرۆكەیەكی سادە، جوانترین بەرهەمی وێنەكێشان و تابلۆی داهێناوە، بیرۆكەكەشی بریتییە لە تێكەڵكردنی تابلۆی وێنەكێشە بەناوبانگەكانی جیهان و وێنەی فوتۆگرافەری سەردەم، ئەو كچە ناوی (لیندسی واڵدن)ـە، لە سەرەتای بیرۆكەكەیدا وێنەی چەندین منداڵی لە نێو تابلۆ بەناوبانگەكانی جیهان تێكەڵ كردووە، سوودیشی لە تابلۆكانی: ڤینسێنت ڤان دۆخ، كلۆد مونیت، ئێدوارد مونیخ، وەرگرتووە تا ببنە دیمەنی سرووشتی وێنەكانی، جێگای ئاماژەیە جگە لەوەی نرخی ئەو تابلۆ بەناوبانگانە هێندە گران و بە نرخن، لە دوای ئەو كارەوە نرخەكەی بەرزتر بوونەتەوە و لیندسی داوای ئەو بڕە قازانجە دەكات كە بۆ سەر تابلۆكان زیاد كراون.