جیاوازی نێوان شێوەی مرۆڤ و رووەك ئەوەندی زەریایەك دوورە لە یەكتر، بەڵام جار جارەش حاڵەت و دیاردەی وا دەردەكەون، كە رووك و دار و بار دێنەوە سەر شێوە، یان ئەندامێكی جەستەی مرۆڤ، ئەوەتا سەیرترین رووەكی گوڵ دۆزراوەتەوە، كە شێوەی وەك دڵی مرۆڤ وایە، جگە لەوەی شێوەی دڵی هەیە، هەروەها بە لق و پۆڵەكەیەوە، گوزارشت لە دڵێكی زامدار، یان خوێن بەربوو دەكات. ئەو جۆرە گوڵە لە رۆژهەڵاتی كیشوەری ئاسیا لە نێوان (وڵاتی سیبیریا و تا دەگاتە ژاپۆن) دەڕوێت، ناوی زانستی ئەو گوڵە (Lamprocapnos spectabilis)یە و هەروەها بە ناوی دڵی زامداریش ناسراوە، یەكێكە لە رووەكەكانی جوانی و بۆ زینە بەكاردەهێندرێت، كەسیش زانیاری لەسەر هۆكاری لێكچوونی ئەو گوڵە نییە، ئاخۆ بۆ لە شێوەی دڵی مرۆڤ دەچێ، نرخی ئەو گوڵە دەگاتە (20) دۆلار، تەنیا لەو ناوچانە نەبێت، لە شوێنی دیكە ناڕوێت، ژاپۆنییەكانیش دەڵێن: ئەو دڵە زامدارانە رۆحی قوربانییانی هیرۆشیما و ناكازاكییە!