ئاشنای مۆد و شێوازەكانی جینز بن
May 9, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- جینزی سەرەكی (كلاسیك)- classic jeans، ئەو جۆرەیە كە شێوەی راست و بە بێ خوار و خێچییە، لەسەرەوە تا خوارەوە هەمان شێوەیە، دەتوانی بۆ كاتی گەشت و سەفەر لەبەری بكەیت.
- جینزی پەموو دێنیم – Denim)، شێوازێكی دیكەی جینزە و شێوەی راستە و لەسەر جەستە دەنیشێت، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەپۆشرێت.
- جینزی قاچ كراوە - Bootcut، ئەو مۆدەیە كە بە شارڵس دەناسرێت، بەشی خوارەوەی كراوەیە و لە سەر پێیەكانەوە گەورە دەبێت، بۆ دەرچوونی بازاڕكردن و سەردان لەبەر دەكرێت.
- جینزی باریكی شێوە چەقۆ – Skinny، ئەو شێوازەیە كە لەسەرەوە فراوانە و لە خوارەوە باریك دەبێتەوە تا دەگاتە سەر قاچ، بۆ كاتی دەوامی فەرمی و زانكۆ گونجاوە.
