پەپوولە ئەو باڵندە خۆشەویستەیە كە بە باڵە رەنگین و فڕینە پەل و پۆلەكەی، دەچێتە دڵی هەمووانەوە، هەر كاتێك پەپوولەیەك دەبینیت، دەبیتە جێگەی سەرنجت و لە دوورەوە بانگی دەكەی و جارجارەش دوای دەكەوی. ئەی ئەگەر شێوە و نەخشە جوانەكانی پەپوولە بخرێتە سەر ئێكسسوار، ئاخۆ چ مۆدێكی نایابی لێی دەردەچێ؟ ئەوە بیرۆكەی ماركەی (ڤان كلێڤ و ئەرپلز- van clef and arpels)ـە كە لە تازەترین مۆدەكانیان، توانیویانە سوود لە شێوی پەپوولە وەربگرن. مۆدی ئێكسسوارەكەش بریتییە لە گوارەی گوێچكە بە ناوی دوو پەپوولە - Two Butterfly، مانای ئەو مۆدەش لە دیمەنی جوانەكانی وەرزی بەهار وەرگیراوە و لە دوور و نزیكەوە دەكەوێتە بەرچاو، خانمانیش ئەگەر گوارەیەكی شێوەی پەپوولەیان لە گوێ بێت، جگە لەوەی ناسكی و جوانییان پێدەبەخشێت، هەروەها جێی سەرنجی هەمووانیش دەبێت.