چۆن و كەی تیشێرت لەبەر دەكەیت

چۆن و كەی تیشێرت لەبەر دەكەیت
لە ژمارەی پێشوودا تیشكمان خستە سەر بلووز و بەدی، كە دوو جلی جوان و سەرنجڕاكێشن تا لەو ماوەیەی رابردوودا لەبەر بكرێن، بەهۆی گۆڕانی كەش و هەوا، كە بەرەو فێنكی و وەرزە بەهارە دەچین، بۆیە دەبێ جلەكانیش گۆڕانكاریان بەسەردا بێت، هەروەها كچان و خانمان جلێكیان لەبەر بێت لەگەڵ كەشی ئێستا شیاو بێت، ئەمجارەیان جلێكی دیكە جێگەی بلووز و بەدی دەگرێتەوە، ئەو جلەش لە هەمان شێوی بلووزە بەڵام تەنكترە و ناسكترە، وەكو بەدیش وایە، كەچی جەستە ناگرێت و لەبەر كردنی خۆشە، لەم ماوەیەی نێوان كۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای نزیك بوونەوە لە وەرزی بەهار، سەرما و سۆڵە دەشكێ و لەبەر كردنی جلێكی وەك تیشێرت شیاو و گونجاوە بۆ ئەو ماوەیەدا. تیشێرت لە چەند شێوەیەكی هەمە چەشنن، لەوانە : تیشێرتی بەقۆڵ، تیشێرتی بێ قۆڵ، تیشێرتی نیو قۆڵ، هەر یەكە بۆ كات و شوێنێك لەبەر دەكرێن، دەتوانی تیشێرتی بە قۆڵ بۆ چوونە دەرەوە و بازاڕكردن وتەنانەت دەوامیش لەگەڵ چاكەتێك لەبەری بكەیت، تیشێرتی بێ قۆڵیش دەتوانی لە ماڵ و لە كاتی پشوودا لەبەركردنی خۆشە و فەرراحە، تیشێرتی نیو قۆڵیش بۆ چوونە سەیران و سەردانی هاوڕێ و دۆستان گونجاوترین جلە.
Top